رەنگدانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی لە قوتابخانە بیانییەکاندا


سەنگەر یوسف ساڵح / عەبدولسەمیع محمد رەحمان / , , پەروەردە



پوختە:

لە رێگای گەتنەبەری میتۆدی چۆنایەتی و ئەنجامدانی (١٦) چاوپێککەوتنی نیمچە کراوەوە، ئەم توێژینەوە هەوڵیداوە تیشک بخاتە سەر رەنگدانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری لە قوتابخانە بیانییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی کە تا چەند توخم و رەگەزەکانی کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی کوردی لە پرۆگرام و چالاکی ناو قوتابخانە بیانییەکان رەنگی داوەتەوە؟ هەروەها تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی دایک و باوکی قوتابیان چییە لەسەر رۆڵی قوتابخانە بیانییەکان لە دروستکردن و گەشەپێدانی کولتوور و ناسنامەی نەتەوەی و گەردوونی؟ لە توێژینەوەکەوە ئەوە بەدەرکەوت کە راستە فێربوونی زمانی بیانی لایەنێکی ئەرێنیە و دەکرێت وەک دەوڵەمەندبوونی سەرمایەی مرۆیی و مەعریفی لێی بڕوانرێت، بەڵام زمانی کوردی وەک رەگەزێکی سەرەکی ناسنامە رەنگە گەشەسەندن بۆخۆیەوە نەبینێت بەو ئاراستەی کە ببێتە زمانی زانست. ئەوەش بەدەرکەوت کە بە بەراورد بە زانستە سروشتییەکان، گرنگی ئەوتۆ بە زانستە مرۆییەکان نادرێت، لە کاتێکدا بابەتەکانی پەیوەست بە ناسنامەی کولتوور و نەتەوە لە زانستە سروشتییەکاندا زیاتر بەرجەستەبوون. هەروەها بەو دەرەنجامە گەیشتن کە قوتابخانە بیانیەکان بایەخدانێکی لاوەکیان بۆ یاد و بۆنە نەتەوەییەکان هەیە و لە ئاستێکی ئەرێنی قوتابخانەکان و باوگانی قوتابیان بێت. دروسکردنی هاوڵاتی گەردوونی لەم قوتابخانانەدا وەک لایەنێکی ئەرێنی قەتابخانەکان لەم توێژینەوەیە بەدەرکەوت. ئەوەش بەدەرکەوت کە قوتابخانەکان جۆرێک لە پابەندیان هەیە بەو یاساو رێنماییانەی کە لە وەزارەتی پەروەدەوە دەردەچن. هەروەها ئەوەش دۆزرایەوە کە رۆڵی خێزان رۆڵیکی گرنگە لە دروستکردن و گەشەپێدانی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری و تەنانەت وەک جۆرێک لە پارسەنگ تەماشا دەکرێت بۆ هەر کەموکوڕیەک کە قوتابخانەکان هەیانبێت دەرهەق بە ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری.

 

بەشی داگرتن

دوایین بلاوکراوەکان

رووداوەکان