بارودؤخى ئێستای سیستەمی پەروەردەى كوردستان


د. نارین ئاکرەیی / حوسێن کوردنەژاد , , پەروەردە



ئەمە كورتەی ڕاپۆرتی پەروەردەیە و دەرئەنجامە سەرەكییەكانی لێكۆلینەوە لە سەر بارودۆخی ئێستای سیستەمی پەروەردەی كوردستان دەخاتە ڕوو، كە لە لایەن ئەنستیتۆی توێژینەوەو گەشەپێدان – كوردستان، ئامادە كراوە. دەرئەنجامەكانی لێكۆلینەوەكە لە سەر بنەمای زانستینە و پشت بە مێتودی زانستی لێکوڵینەوە وەكو چاوپێكەوتن، ڕاپرسی، شیكردنەوەی ئاماری وەزارەتی پەروەردە و پلاندانان، سمینار و مێزگەرد بۆ پرس و ڕا و گفتگو كردن لە گەڵ شارەزایانی بواری پەروەردە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم دەبستن.

هەروەهاپێداچونەوەیەك بە سەر ئەدەبیاتی پەیوەندیدار كراوە تاكو بتوانین كەڵك لە بیروبۆچوونی پسپوڕانی بواری پەروەردە و كاری ئەنستیتۆكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوەی پەروەردەیی وەربگرین و بزانین لەم سەدەیەدا چ جۆرە مەعریفەیەك پێویستە لای قوتابیان و بە چ شێوازێك دروست بكرێت.

ئامانجی سەرەكی ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوەیە كە كەموكوڕیەكان و چالێنجەكانی بەردەم سیستەمی پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەستنیشان بكات، تاكو یارمەتی سیاسەتدارێژەرانی بواری پەروەردە كە لە سەر بنەمایەكی زانستی سیاسەت بۆ پەروەردە دابرێژن بدات. ئێمە هەروەها مەبەستمانە كە خەلكانێكی شارەزا و موهتەم كۆ بكەینەوە و گفتوگۆیەكی جەماوەری لە سەر ئەم پرسانە دروست بكەین.

ڕاپۆرتی كامڵی ئەم لێكۆڵینەوەیەی كە باس لە وردەكاری و چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم لێكۆڵینەوەیە و دەرئەنجامەكانی دەكات لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان – كوردستان بە دەسەت دەكەوێت.   

بەشی داگرتن

دوایین بلاوکراوەکان

رووداوەکان