بزاڤی سەرمایەی کوردستان لە نێوان شکست و گەشەپێداندا

بزاڤی سەرمایەی کوردستان لە نێوان شکست و گەشەپێداندا


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , ئابوری و دارایی



ئەنیستیتۆی توێژنەوە و گەشەپێدان - کوردوستان، لە رۆژانی ٢ و ٣ /٦/٢٠١٢ سیمپۆزیۆم ــ ێکی لە ژێرناوی (حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری) سازکرد.

پانێلی شەشەم و بابەتی یەكەمی سیمپۆزیۆم لە لایەن محمەد کەریم محمەد لە ژێرناوی(بزاڤی سەرمایەی کوردستان لە نێوان شکست و گەشەپێداندا).

کوردستان پێش ڕاپه‌رین:

تێکدانی گونده‌کان و ڕووخاندنی ئابووری کوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستی پێکرد و سیاسه‌تی زه‌وی قه‌ده‌غه‌ کراو و کۆچی سه‌ربازی و کۆچی ئیختیاری به‌ڕێوه‌چوو که‌ بووه‌ هۆی دابڕانی خه‌ڵک وخاک و دەستپێکردنی جینۆساید.

سیمای ئابووری کوردستان پاش ڕاپه‌رین:

قۆناغی یه‌که‌م 1992-1995

  • یه‌کگرتنه‌وه‌ی خاک وخه‌ڵک.
  • گوشاری په‌یدا کردنی خۆراک، گه‌نم 32% برنج 417% و نیسک 172%.
  • ناردنی که‌لوپه‌لی ژێرخانی ئابووری بۆ ده‌ره‌وه‌ و هاتنی پاره‌ بۆ نێو کوردستان.
  • سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێم بریتی بوو له‌ ئاودیوکردن و داهاتی گومرک.
  • گه‌وره‌ بوونی بازرگانی له‌ سه‌ر به‌رژەوەندى کشتوکاڵ و پیشه‌سازی.
  • گومرک ومیکانیزمی گه‌وره‌بوونی بازرگانی و پاشه‌کشەی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی.

سیمای سیاسی:

  • یه‌کتر قبوول نه‌کردن، 50 به‌ 50 و شه‌ڕی نێوخۆیی وله‌تکردنی کوردستان.
  • ده‌ست پێکردنی گه‌نده‌ڵی.
  • سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌ له‌ حووکمڕانیى به‌ بێ بەڵگە.
  • ته‌خوینکردنی ڕه‌خنه‌ له‌ لایه‌ن سیستەمه‌وه.‌

ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌ی قۆناغه‌که‌:

1. قۆرخکردنی به‌ڵێندرایه‌تی.

2. وه‌کارکه‌وتنی سه‌رمایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی بڕیاری 986 .

3. گه‌وره‌بوونی که‌رتی بازرگانی جگه‌ره‌، چیمێنتۆ، خۆراک، پەیوه‌ندییه‌کان وگواستنه‌وه.‌

4. ده‌رچوونی سه‌رمایه‌ له‌ کوردستان و هاتنی کاڵا.

ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌یی قۆناغه‌که‌:

  • دروستبوونی ده‌یان کۆمپانیای واقیعی و وه‌همی.
  • لاوازبوونی ڕۆڵى پەرلمان و وزاره‌ته‌کان.
  • دۆکیومێنتکردنی ڕه‌خنه‌ له‌ لایه‌ن میدیای ئه‌هلییه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ساڵی 2000 دا.

 

قۆناغی سێیه‌م 2004-2009:

  • ده‌ستبەسەرداگرتنی داهاتی کوردستان به‌ نایاسایی 25 ملیارد دۆلار له‌ 2005-2009 .
  • ده‌ستتێوەردان لە بودجه‌ی‌ ئاوەدانکردنه‌وه‌ 6.5 ملیارد دۆلار 2005-2009 .
  • پڕۆژه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت وه‌ک نیشته‌جێبوون.
  • دە‌تبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی گومرک.

سیمای سیاسی ئه‌م قۆناغه‌:

  • دوو ئیداره‌یی.
  • فراوانبوونی دیموکراسی.
  • ئیستراتێژی گوێگرتن له‌ ڕه‌خنه‌ به‌ بێ وەڵام.
  • لاواز بوونی دادوه‌ری وچاو‌دێری.
  • هاتنه‌ کایه‌ی ئۆپۆزیسیۆن.

قۆناغی چواره‌م، 2009-2011 سه‌رمایه‌ی نه‌وت:

  • پشکداربوونی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌وت بێ به‌رامبه‌ر.
  • ده‌ستکه‌وتێکی تری سامانی نەوت لە ڕێگەی ئەو بەخششەی کۆمپانیاکان دەیدەن.
  • پاراستنی کێلگه‌ نه‌وتییه‌کان‌ که‌ ده‌گاته‌ ملیۆنەها دۆلار.
  • فرۆشتنی نه‌وت بە شێوەیەکی ناشه‌فاف.
  • وه‌به‌رهێنانی ئاسمان، زه‌وی و ژێرزه‌وی.

سروشتی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌ و دامه‌زراوه‌یی 1992-2012 .

  • سه‌رمایه‌ی کوردستان شێواویی ئابووری به‌رهه‌م دێنێ.
  • پەرلەمان ته‌شریعییه‌ نه‌ک چاودێره.
  • دابڕانی سه‌رمایه‌ له‌ پیشه‌سازیدا و شکستی کشتوکاڵ.
  • سه‌رمایه‌ گه‌یشته‌ 4 شوێن، بازرگانی، به‌ڵێنده‌رایه‌تی، حکومی و نیشته‌جێبوون.
  • دابڕانی داهاتی نه‌وت له‌ گەشه‌ی ئابووری کوردستان.
  • ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی وشکستهێنانی که‌رته‌کانی ئابووری.
  • گێڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی بازرگانی بۆ کشتوکاڵ وپیشه‌سازی به‌ یاسا وئیمتیازاتەوە.
  • به‌ستنه‌وه‌ی بازرگانی به‌ ستراتیژیەتی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌وه.‌
  • داخلکردنی پلانی ستراتیژی کوردستان به‌ ئاراسته‌ی (التكامل القطاعي).
  • به‌ستنه‌وه‌ی سیستەمی مه‌سره‌فی وخوێندن به‌ پلانی ستراتیژی.
  • داخلکردنی سیستەمی به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ بۆ بڕیاره‌کانی دارایی وکارگێڕی.

 

پێشنیار و تێبینی: پەرلەمان ده‌زگایه‌کی ته‌شریعییه‌ نه‌ک چاودێر. دابڕانی سه‌رمایه‌ له‌ پیشه‌سازی، شکستی کشتوکاڵ، دابڕانی داهاتی نه‌وت له‌ گه‌شه‌ی ئابووری کوردستان. بۆ چارەکردنی ئه‌م کێماسیانه‌یش:

گێڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی بازرگانی بۆ کشتوکاڵ و پیشه‌سازی به‌ یاسا وئیمتیازاتەوە، به‌ستنه‌وه‌ی بازرگانی به‌ ستراتێژی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌وه‌، داخلکردنی پلانی ستراتیژی کوردستان به‌ ئاراسته‌ی (التکامل القطاعی)، به‌ستنه‌وه‌ی سیستەمی مه‌سره‌فی و خوێندن به‌ پلانی ستراتیژی، داخلکردنی سیستەمی به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ بۆ بڕیاره‌کانی دارایی وکارگێڕی.