کۆنسۆلی گشتی بریتانیا سەردانی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدانی کرد

کۆنسۆلی گشتی بریتانیا سەردانی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدانی کرد


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , سیاسەت



١٣/١١/٢٠١٤ کۆنسۆلی گشتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و باکوری عێڕاق بەڕێز ئەنکس مەکی، سەردانی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستانی کرد.
کۆنسۆلی گشتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و باکوری عێڕاق بەڕێز ئەنکس مەکی، سەردانی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستانی کرد. بەڕێز مەکی ئەنکس ووتی: من لە دوورەوە ناوبانگی ئەم ئەنستیتۆیەم بیستووە، بۆیە خۆشحاڵ بووم بە هەبوونی ناوەندی توێژینەوە و تینک تانک لە کوردستاندا. ئەم جۆرە ناوەندانە زۆر پێویستن، منیش دەمەوێ لە چالاکییەکانتان بەشدار بم. هەروەها ڕاوبۆچوونی خاوەن بیروڕاکانتان لەسەر جۆری پەیوەندییەکانی بریتانیا و کوردستان بزانین.
سەرۆ قادر، بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی IRDK ئامانجیەکانی ئەنستیتۆیەکەی باس کرد و جەختی لەسەر جدییەتی کارکردن و پابەندبوونیان بە تۆژینەوەی زانستی کرد. لەو پێشوازییەدا، د. هاشم ئەحمەدزادە و د. نارین ئاکرەیی بەشدار بوون.