ئامادەکاری ئابوری بۆ سەربەخۆیی کوردستان


د. لەتیف واحید , , ئابوری و دارایی



د. لەتیف واحید

حکومەتی کوردستان، شانبەشانی بانگهێشتن بۆ ڕیفراندۆم و بە هیوای سەربەخۆیی کوردستان، پێویستە لە ئێستاوە کاری مکوڕ بکات لە سەر ئامادەباشیی ئابوری بۆ ئەو ڕۆژە مێژوویە. هەرچەندە ئابوری سەربەخۆ لە هەموو جیهاندا بوونی نیە و هەموو وڵاتان بە جۆرەها کەناڵی ئابوری پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان هەیە، زۆربەی وڵاتان تایبەتمەندی ئابوری خۆیان هەیە و بەردەوام سیاسەتەکانیان بە شێوەیەک دادەڕێژن کە ئەو تایبەتمەندییانە بپارێزن. لە جیهانی ململانێی سەردەمدا، پێویستە حکومەتی کوردستانیش بە سیاسەتەکانی خۆی لە داهاتوودا جێگەی خۆی بکاتەوە. هەر بۆیە حکومەتی کوردستان دەبێت سەرچاوە ئابورییەکانی خۆی پەرەپێبدات بۆ ئەو کاتەی کە سەربەخۆیانە ڕووبەڕووی ئەو ململانانە دەبێتەوە.

چالاکییەکان