خوێندنەوەیەکی ڕەخنەییانەی کتێبەکانی "خوێندنی/خوێندنەوەی کوردی"ی بنەڕەتی


د. هاشم ئەحمەدزادە , , پەروەردە



د. هاشم ئەحمەدزادە

خوێندنەوەی وردی کتێبەکانی فێرکردنی کوردی لە ماوەى خوێندنی بنەڕەتیدا نیشانیدەدات کە ئەم کتێبانە هەڵگری کۆمەڵێک کەموکورتیی بنەڕەتین و ناکرێ مرۆڤ چاوەڕوان بێت ئەم کتێبانە لە پەروەردەکردنی نەوەیەکی خوێندەواری وردبیندا سەرکەوتوو بن. گلەیی زۆر لە هەڵەنووسی و جیاوازی نۆڕمی نووسین لەنێوان نووسەرانی کورددا تەنیا دەتوانێت بە دەستەبەرکردنی ستانداردێکی نووسین لە ئاستی خوێندنی بنەڕەتیدا ڕیشەکێش بکرێت. بەداخەوە فەوزای بەرفراوان و هەمەلایەنەی نووسین لەو کتێبانەدا تەنیا دەتوانێت لە خزمەت قوڵکردنەوەی کێشەی نووسین لە کوردستاندا بێت و زیاتر لە هەموو کاتێ لە ڕێنووسێکی ستاندارد دوورمان بخاتەوە. کەموکورتییەکانی ئەم کتێبانە دەکرێ لەم خاڵانەی خوارەوەدا پۆلێن بکرێن

چالاکییەکان